سەردێڕ:

حەشدی شەعبی: لە یەک کاتدا دوو بارەگامان لە نەینەوا و سەلاحەدین بۆردومان کران

PM:12:08:06/04/2026

652 جار خوێندراوەتەوە

حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە یەک کاتدا دوو بارەگایان لە نەینەوا و سەلاحەدین بۆردومان کران و میدیا عێراقییەکانیش بڵاویان کردەوە، لە شەوی رابردووەوە دوو جار بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکان لە بەغدا بەئامانج گیراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، حەشدی شەعبی باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ لە یەک کاتدا و لە دوو شوێن، فڕۆکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردوومانی دوو بارەگایان کردوون، لە پارێزگای نەینەوا بارەگای هەواڵگری لیوای ٢٥ کراوەتە ئامانج و لە سەڵاحەدینیش لیوای ٥٢ بە چری بۆردومان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ درۆنێک لە باکوری پارێزگای زیقار کەوتەخوارەوە و لە شەوی رابردوویشەوە دووجار بە درۆن بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکان لە بەغدا کراوەتە ئامانج.













گەلەری