PM:11:20:24/03/2026
568 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە و گروپە چەکدارەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە جێگەی قبووڵکردن نییە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە چەند پارێزگایەک و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج، کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە،
"بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان لە هەموو پێکهاتەکانیاندا جێگەی قبووڵکردن نییە
و پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی هەیە کە پاراستنی دامەزراوە ئەمنییەکان
بەهێزتر بکات و یەکگرتوویی لە بەرامبەر تەحەدداکاندا بپارێزێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو،
"جەخت لەوە دەکەینەوە کە عێراق دووربکەوێتەوە لە ململانێ ناوچەییەکان و تێوەگلانی
لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی نەکات، هەروەها دەبێت
کاربکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و خۆمان لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک
بەدوور بگرین".