PM:10:59:24/03/2026
1140 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە و چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند، "منداڵە لای ئێمەیە و لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد، "لە مزگەوتی قەبا لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی منداڵێكی ساوا فڕیدراوە و ئێستا لە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانانە".
ئاماژەی بەوەشكرد،
دوای وەرگرتنی منداڵەكە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و لەڕێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە
دەگەڕێن تاكو بزانن كێ ئەو منداڵەی دۆزراوەتەوە و كەسوكارەكەی كێن.
باسی لەوەشكرد،
"ئەگەر منداڵەكە خاوەنی بۆ پەیدا نەبوو، ئەوا حكومەت دەیگرێتە خۆی لە خانەی بێسەرپەرشتان
دادەنرێت.