سەردێڕ:

ترەمپ: ئێران بە پەرۆشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی خێرا لەگەڵ ئەمریکا

PM:10:13:24/03/2026

672 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لە ئێران ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە و لە ئێشتادا دەیانەوێت بە هەرنرخێک بێت رێککەوتنمان لەگەڵدا بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، تەواوی سەرکردەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و ئەو وڵاتە هێزی ئاسمانی و دەریاییان نەماوە و بە تەواوەتی لەناوبراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیتر هیچ چەکێکی دژە فڕۆکە و سیستمی رادار و فەرماندەیان نییە و بە ئازادی بەسەر ئاسمانی پایتەختی تاراندا دەفڕن و هەرچی پێمان خۆشە لەوێ دەیکەین".

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، لە ئێران سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئێرانییەکان بە پەرۆشن بۆ ئەوەی لەگەڵیان رێککەوتن بکەن.

سەبارەت بە دانوستانەکانیشیان، دۆناڵد ترمپ ئاشکرای کرد، لەگەڵ کەسی شیاو لە گفتوگۆدان لە ئێران بۆ گەیشتن بەرێککەوتن و چاوەروانی دەرئەنجامی گفتوگۆکانن.













گەلەری