سەردێڕ:

دەربەندیخان؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا ١٤ کەس برینداربوون

PM:09:42:24/03/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە دەربەندیخان روویدا و بەهۆیەوە ١٤ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، رووداوەکە دوای دواى بانگى ئێوارە روویداوە، خێزانێک بوون بەمەبەستی گەشت و سەیران بە مینی پاسێک ھاتبونە سەرتەکی بەمۆ و سەیرانگاکانی ئەو سنوورە، بەڵام لەگوندی چوارداران کۆنترۆڵی لەدەستداوە و مینی پاسەکە وەرگەڕاوە.

لەبارەی رووداوەکەوە سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، مینی پاسێک لەسەر رێگای سەرتەکی بەمۆ وەرگەڕا بەهۆیەوە ١٤ کەس برینداربوون و چوار لە بریندارەکان تەندروستیان نا جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

لاى خۆیەوە، ئامانج کەساس، قایمقامی دەربەندیخان وتی، ١٢ کەس ھێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان، پێنج کەسیان رەوانەی سلێمانی کراون و حەوتەکەی دیکە لە دەربەندیخان ماون و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.
















گەلەری