بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەی و دوو سبەی بکرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی قوتابخانەکانی کەرکوک.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممە لە تەواوی قوتابخانەکانی کەرکوک، کە (باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی) دەگرێتەوە، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوک.
هەروەها بڕیاردرا
بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک، زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێژە ئەهلییەکانی
(کیتاب، قەڵەم، باباگوڕگوڕ، جەعفەری سادق، و ئیمام ئەعزەم) تەنها بۆ ڕۆژی پێنجشەممە.
هاوکات ئیدارەی ئەو زانکۆ و کۆلێژانە سەرپشک کران لە پشوو ڕاگەیاندن بۆ سبەی و ڕۆژانی
دواتر، بەو مەرجەی کار نەکاتە سەر خشتەی تاقیکردنەوەکانیان.
بەڕێز پارێزگار
جەختی کردەوە کە بڕیاری پشوو پاڵپشت بەو راپۆرتانە دراوە کە لە سەنتەری نیشتیمانی
بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کەشناسی دەرچوون، کە ئاماژە بە بەردەوامیی
بارانی بەخوڕ دەکەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان.
هەروەها ئاماژەی
بەوە کرد کە فەرمانگەکانی پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکان، لەگەڵ لیژنەی قەیران و کارەساتەکان،
بەردەوام دەبن لە دەوامی فەرمی و لە دۆخی ئامادەباشی تەواودا دەبن بۆ پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری و پاڵپشتی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی کەرکوک.