PM:06:49:24/03/2026
588 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری خاکی
عێراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین و داواش لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە
هێرشێکی هاوشێوە".
وتیشی،
دووپاتی دەکەینەوە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە
دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێکبین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە
لە رێگەی گفتوگۆوە تاوەکو سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.