PM:06:02:24/03/2026
536 جار خوێندراوەتەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە سنووری سۆران" و دەشڵێت، چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدراڵ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەیە کە هەچی زووە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان دابنێن".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی بڵاویکردەوە، زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە دەکەین کرایە سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بووە بەهۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی دڵسۆز.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای زوو
چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
دەشڵێت، هەرێمی
کوردستان هیچ کات نەبووەتە بەشێک لە ململانێ و گرژییەکان و هانی هەموو لایەنەکانی
داوە بۆ گرتنە بەری رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ و بەردەوامیش جەختمان لەسەر سیاسەتی
ئاشتخوازانەی کوردستان کردووەتەوە، بەڵام هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ
و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چەندین هێرشی ناڕەوا و دوژمنکارانە کراونەتە سەر هەرێمەکەمان
کە دواترینیان هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆبوو بە مووشەکی ئێرانی.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە لەو پەرەسەندنانە دەڕوانین و چاوەڕوانیمان لە
حکومەتی فیدراڵ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەیە کە هەچی زووە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانەی
دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان دابنێن و بە ئەرکی دەستووری خۆیان هەڵسن بۆ
پاراستنی هاوڵاتیان لەو دەستدرێژیانە و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.