PM:05:12:24/03/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران دەربڕی و رایگەیاند، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی نیشتمان شەهید بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە سۆران، هاوخەمی خۆیان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕن.
لە بەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا، مەزڵووم عەبدی دەڵێت، بەم بۆنەیەوە، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان
ئاراستەی سەرجەم بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین و هیوای
چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە دوو هێرشی جیاوازدا بە مووشەکی بالیستی، بنکە و بارەگاکانی هێزی
پێشمەرگە لە سنووری سۆران بۆردوومان کران و بە هۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی
دیکەش بریندار بوون.