سەرۆکی پارتی رایگەیاند، "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی کرایە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان". دەشڵێت، ئەو پەلامارە دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە مووشەکی ئێرانی کرایە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بە داخێکی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و
ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو
پەلامارە ناڕەوایە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا
بۆ برینداران دەخوازم.
دەشڵێت، ئەو پەلامارە
دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە
بێ گوێدانە بنەماکانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجام
دەدرێت.
ئەوە لە حاڵێکدایە
کە هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچکات هەڕەشە
نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.