سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەم

PM:03:05:24/03/2026

604 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و هەر لەسەرەتاوە لەسەرەتاوە وتومانە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن کە بووە هۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە هەرێمی کوردستان چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە لە جەنگی ئێستای ناوچەکەدا لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەڵوێستێکی بێلایەنانەی وەرگرتووە و نایانەوێت ببێتە بەشێک لەو ململانێیە.

لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی وتیشی، لەگەڵ پارتی نێوانیان باشە و پەیوەندییەکانیان بەردەوامە لەگەڵیان، بوونی ناکۆکی لە نێوانیان شتێکی ئاساییە، چونکە وەک دوو حزبی جیاواز کار دەکەن و کار و ئەجێندای سیاسیی جیاوازیان هەیە، ئەوەش بەربەست نییە لەبەردەم پەیوەندییەکاندا.













گەلەری