PM:02:30:24/03/2026
568 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە و رێژەی هاوردەکردن بۆ ١٨ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، هاوردەکردنی غاز زیادیکردووە، به جۆرێک که غاز بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور له پێنج ملیۆنەوە بۆ ١٨ ملیۆن مەتر سێجا له رۆژێکدا بەرزبووەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی کارەبای نیشتمانی تاڕادەیەکی باش سەقامگیرە.
باسی لەوەشکرد، دوای تەواوبوونی بەشێکی
بەرچاو لە بەرنامەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا،
سیستمەکە بە باشی کاردەکات کە ئەوەش دڵنیایی دەدات لە ئامادەیی بەرهەمهێنانی
کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو.