سەردێڕ:

باران دەبارێت؛ هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت

PM:12:37:24/03/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا پێش نیوەڕۆ لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەست پێدەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورەبرووسکەی لە گەڵ دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان، وە لە ئێوارە و شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و رۆژهەلات و ناوەڕاستی هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گشتی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن بارانبارینی بە لێزمە دەبێت لە سنووری گەرمیان و کەرکووک و رۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک.

باسی لەوەشکرد، لە دواینێوەڕۆوە نمە باران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

روونیشیکردەوە، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنج شەممەدا تا رادەیەک بارانبارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٩ پلەی سیلیزی













گەلەری