سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا؛ پێنج کەس بوونە قوربانی

AM:11:39:24/03/2026

884 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێڵێک لە رێگای خەلیفان – بالیسان وەرگەڕا و پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون؛ لەناو بریندارەکاندا ژن و منداڵیش هەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەگەڕان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە رێگای سۆران -چۆمان روویدا، پێنج کەس بریندار بوون کە ئەندامی یەک خێزان بوون و سەرجەم بریندارەکان خەڵکی خەلیفان بوون.

وتیشی، لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەشێکیان برینەکانیان سووکە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستییان جێگیرە، یەکێکیشیان قۆڵی شکابوو و لە ئێستادا لەژێر چارەسەردایە.

هاوکات ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێش لە هەر لە بالیسان رووداوێکی تری پێکدادان روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.


کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری