ناتانیاهۆ دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران تا بەتەواوی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمیەکانیان لەناو دەبەن، بەرپرسێکی ئێرانیش دەڵێت، ئەمریکا داوای دانووستانی لێکردوون.
دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەکان بەردەوامن و بەپرسێکی ئێرانیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمریکا داوای دانوستانی لێکردوون و بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا و پاکستان ئەرکی ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان گرتووەتە ئەستۆ.
بەرپرسێکی دیکەی ئێرانیش بە میدیا
عەرەبیەکانی راگەیاند، ئەمریکا رەتیدەکاتەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە
بۆیە گگەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و رێگەنادەن کەشتی وڵاتانی دوژمنی ئێران
بە گەرووەکەدا تێپەڕن.
ناتانیاهۆش دەڵێت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەی
کردووە و ترەمپ پێیواتە دەکرێت لە رێگەی دانوستاننەوە ئەو دەستکەوتانەی دەیانەوێت
بەدەست ببهێنن.
وتیشی، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر
ئێران و لوبنان بۆئەوەی کۆتایی بە بەرنامە موشەکی و ئەتۆمیەکانی ئێران و
سەرکردەکانی حزبوڵا بهێنن.
هاوکات رۆژنامەی نیۆرک تایمزیس رایگەیاندووە،
ئەمریکا دەیەوێت لە ماوەی ئەم پێنج رۆژەدا هێزێکی سەربازی زۆر رەوانەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بکات و جێگیریان بکات.
میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، ئەو لێدوانانەی
ترەمپ بۆ کێشە خستنە ناو سەرکردایەتی سیاسی ئێرانە تاوەکو بتوانن سەرقاڵیان بکەن و
لەو رێگەیەوە سەرکردایەتی سیاسی وڵاتەکە بە ئامانج بگرن.