AM:09:28:24/03/2026
1064 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی بنکەی حەبانییەی گروپە چەکدارەکانی عێراق لە ئەنبار کردە ئامانج و دوای بۆردومانەکەش، میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەکرد، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی گروپە چەکدارەکان لە ئەنبار و ژمارەیەک فەرماندە و چەکداری دیکە کوژراون.
لای خۆیەوە گروپە چەکدارەکانی عێراق لەسەر هێرشەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمریکا بە فرۆکەی جەنگی بۆردومانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانیانی کردووە و بەهۆیەوە سەعد دوایی بەعیجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار کوژراوە.
داوایشی لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد هەڵوێستێكی روون و بەهێزیان
هەبێت بەرامبەر بە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا، لە بەرامبەر
هێرشکردنە سەر سەروەری وڵات.
هاوکات، میدیا عێراقییەکانیش لە
چاوگەکە ئەمنییەکانەوە باسیان لەوەکرد، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر گروپە چەکدارەکان٢٠ فەرماندە و چەکدار لەکاتی کۆبوونەوەیاندا کوژراون، دەشڵێن، جگە لە فەرماندەی
ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەنبار، هەریەکە لە حەیدەر مەعموری، بەڕێوەبەری ئاسایشی گروپەکانیان و بەڕێوەبەری نوسینگەی
فەرماندەی گروپەکانیان لە پارێزگاكە و ژمارەیەک چەکدار لە بۆردومانەكەی حەبانیەدا كوژراون.