PM:03:48:21/03/2026
780 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵائۆجەلان لەبارەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو پڕۆسەیەی کە لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ دەستیان پێکرد، ئامانجی زیندووکردنەوەی بناغەکانی یەکڕیزییە بەگوێرەی رۆحی نەورۆز.
لە درێژەی پەیامەکەیدا کە لە نەورۆزی ئامەد بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی بڵاوکرایەوە عەبدوڵا ئۆجەلان باسی لەوەشکرد، جەژنی نەورۆز وەک لە مێژووەکەی خەریکە زیندوو دەبێتەوە کاریگەری خۆی لە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووپات دەکاتەوە و جارێکی دیکە ڕۆڵی خۆی وەک سیمبولی یەکێتی دیموکراتیک لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دەگێڕێتەوە.
وتیشی، ئێستا لاپەڕە شاراوەکانی مێژوو ئاشکرا دەبن و ئەگەری ئاشتی
نێوان گەلان و بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک لە زیادبووندایە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە کە رێگا بۆ گەلانی ئەم
ناوچەیە کراوەتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئازادانە پێکەوە بژین.
باسی لەوەشکرد، با فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی” لە هەموو
پەیوەندییەکاندا بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ژیانێکی ئازاد بەدەست بهێنین.