سەردێڕ:

نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوتی بەسرە بۆ ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمبووەتەوە

PM:12:27:21/03/2026

556 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەلیت، بەرهەمهێنانی نەوتی بەسرە لە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق سەردانی كۆمپانیای نەوتی بەسرەی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەكە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرهەمهێنانی نەوت لە بەسرە لە (سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار) بەرمیلی رۆژانەوە بۆ (٩٠٠) هەزار بەرمیل نەوت كەمی كردووە، ئەو بڕەش بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆیە.













گەلەری