سەردێڕ:

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵ لە کارتی بەشەخۆراک کارا کرا

PM:12:57:16/03/2026

1032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەڵەبجە و چەند پارێزگایەکی عێراق کارا کراوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

لەوبارەیەوە تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە وتی، "خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە".

هەروەها وەزارەتی بازرگانی جەختیکردەوە کە پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر.













گەلەری