سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری تورکیا: مووشەکێکی بالیستی لە ئێرانەوە ئاڕاستەی تورکیا کراوە

PM:02:00:13/03/2026

1028 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایدەگەیەنێت، لە ئێرانەوە مووشەکێكی بالیستی ئاڕاستەی تورکیا کراوە و هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی ناتۆ تێکیانشکاندووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی ناتۆ مووشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لە خاکی ئێرانەوە هەڵدراوە و چووەتە ناو ئاسمانی تورکیا و لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تێکشکێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەیان هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگۆدان بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەو رووداوە.

روونیکردەوە، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان لە پێشینەیە و بە وردی چاودێری پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن.













گەلەری