PM:06:43:10/03/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا عەلی خامنەیی دەکات، بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى ، بەبۆنەی هەڵبژاردنى وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی موجەتبا خامنەیی و گهلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازێت لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەدا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی
مێژوویی و دۆستانهیهتییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو
گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.