سەردێڕ:

پارێزگای کەرکوک رۆژێک پشووی راگەیاند

PM:02:17:10/03/2026

928 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، سبەینێ بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بڕیاریانداوە سبەینێ چوارشەممە رۆژی ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیەنراوەکە، پشووەکە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان، کۆلێژەکان، قوتابخانەکان و باخچەکانی منداڵان دەگرێتەوە، بڕیارەکەش بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) دراوە، وەک رێزگرتنێک لەو یادە ئایینییە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.














گەلەری