سەردێڕ:

ترەمپ: شەڕی ئێران تا رادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە

PM:11:26:09/03/2026

676 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێم وایە جەنگەکە تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە و کۆتایی هاتووە و ئەوان ئێستا نە هێزی دەریاییان ماوە، نە سیستمی پەیوەندییەکان و نە هێزی ئاسمانی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ کەناڵی سی بی سی، چەند زانیارییەکی گرنگی سەبارەت بە داهاتووی ململانێ سەربازییەکانی وڵاتەکەی و ئێران ئاشکراکرد.

ترەمپ وتی، جەنگی دژی ئێران بە خێراییەکی زۆر زیاتر لەوەی پێشتر پلانی بۆ داڕژابوو بەڕێوەدەچێت و وتیشی، "ئەم جەنگە بە رێژەیەکی زۆر کۆتایی پێهاتووەو ئامانجەکان خەریکن دەپێکرێن.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ ئاماژەی بە قۆناغی دوای "خامنەیی" کرد و رایگەیاند، لە ئێستاوە بیر لە دیاریکردنی کەسایەتییەک دەکەنەوە بۆ ئەوەی شوێنی رێبەری باڵای ئێران بگرێتەوە.

ترەمپ ئاشکراشیکرد، ئێران هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی و سیستەمی پەیوەندیی نەماوە، هەروەها باشترە لێپرسراوانی ئێران هیچ كارێكی پێشێلكاری نەكەن ئەگەر نا ئەوە دەبێتە كۆتایی ئەو وڵاتە.













گەلەری