سەردێڕ:

درۆنێک لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتەخوارەوە

PM:11:08:09/03/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بیسترا، چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە چەند درۆنێک تێکشکێنراوە و پاشماوەی یەکێکیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتووەتەخوارەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک بیسترا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە ئاسمانی هەولێر بوون.

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانان چەند درۆنێکیان خستووەتەخوارەوە و یەکێک لە درۆنەکان لە گەڕەکی گەزنە بووە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنەکانیش لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتووەتەخوارەوە و تا ئێستا زیانە گیانیەکان نەزانراوە.
دەشڵێت، تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی ئەو شوێنانە کراون کە گومان دەکرێت پاشماوەی تەقینەوەکانی تێدا کەوتبێتەخوارەوە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە
.













گەلەری