سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی موجتەبا خامنەیی دەکات

PM:10:32:09/03/2026

660 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێبەری باڵای ئێران سودانی پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەكات و دەڵێت، متمانەمان بە توانای سەركردایەتی نوێی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئێران دەوەستین دژی هەر هێرشێكی سەربازییە بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری هاریکارییەکانە لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

سودانی وتوشیه‌تی، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هاوسۆزی عێراق و وەستانی له‌پاڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەینەوە و پاڵپشتیی خۆمان بۆ هەمو ئەو هەنگاوانە دەردەبڕین کە ئامانجیان راگرتنی ململانێکان و رەتکردنەوەی هێرش سه‌ربازییه‌كانه‌ بۆ سەر سەروەریی ئێران.














گەلەری