PM:09:37:09/03/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە، چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییان دادەندرێت و ناهێڵدرێت خوێندن بووەستێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین وتی، کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خوێندنی قوتابییان ئەنجامدا.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە لە پێناو سەلامەتی قوتابییان رێگەی تر بۆ خوێندن بگیرێتەبر و نەهێڵدرێت خوێندن بووەستێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد، زانکۆی سەڵاحەدین هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی
و کارگێڕییەکانی کردووە تاوەکو لە هەر کاتێکی پێویستدا دەوامی قوتابییان بە شێوازە
نوێیەکان بەردەوام بێت.