سەردێڕ:

پێنج یاریزانی تۆپی پێی کچانی ئێران لە ئوسترالیا هەڵاتن و نەگەڕانەوە تاران

PM:09:11:09/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، پێنج یاریزانى تیپى تۆپى پێى کچانی ئێران لە پاڵەوانێتى جامى ئاسیا لە وڵاتى ئوستوراڵیا لە شاندی هەڵبژاردەکەیان هەڵاتن و نەگەڕانەوە تاران. هاوکات سەرۆکى ئەمریکاش داوا لە ئوستراڵیا دەکات مافى پەنابەرى بەو کچە یاریزانانە بدات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد، پێنج کچە یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپێ پێی کچانی ئێران، کە لە ئوستراڵیا لە یەکەیەکی مەشق و راهێنان بوون، ناوەندی راهێنانەکەیان بەجێهێشت و لە دەزگا پەیوەندارەکانی ئوستراڵیا داوای مافی پەنابەرییان کرد.

دوا بە دوای ئەوەی لە رۆژی ١ـی مانگی ئازار هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، یاریزانەکان هەواڵەکە دەبیستن و پێنج یاریزانی تیمەکە بە بێدەنگی لە شوێنی مانەوەی تیمەکە هەڵاتوون و خۆیان گەیاندووەتە فەرمانگەیەکی حکومەتی ئوسترالیا، هەرچۆنێک بێت تێیان گەیاندوون کە داوای مافی پەنابەری دەکەن لە حکومەتی وڵاتەکە، ئەم هەواڵە بڵاوبووەتەوە.

دواتر ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش ئەم هەواڵەی بیستووە لەسەر ئەو یاریزانانە هاتووەتە دەنگ و قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا کردووە، داوای کردووە مافی پەنابەری بدرێت بەو یاریزانانە و وتووشیەتی، گەر ئوسترالیا مافی پەنابەرییان پێنەدات، واشنتن ئامادەییە بیناگرێتە خۆی و مافی پەنابەرییان پێ بدات.














گەلەری