سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی ئەو درۆنەی لە سەربانی ماڵێکی هەولێر کەوتەخوارەوە

PM:08:00:09/03/2026

1068 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە، بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، درۆنەکە راستەوخۆ لەسەر بانی ماڵێک لە گەڕەکی ژیان لە شاری هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ناوچەکەیان گەمارۆداوە بۆ پوچەڵکردنەوەی درۆنەکە.

دەشڵێت، تیمە تەکنیکییەکانی سەر بە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی جۆری درۆنەکە و ئەو لایەنەی ئاراستەی کردووە.













گەلەری