PM:07:22:09/03/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم دەڵێت، خۆراک و دەرمان شموولی سیستمی ئەسیکۆدا ناکەن و هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێدەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی دەستەی گومرگەکانی عێراق کە لەپێگەی ئەلکترۆنی دەستەکە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە شمولی بابەتەکانی ( خۆراک و دەرمان ) لە چوارچێوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ حسابی گومرگەکانی عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە لە رێگای (البیان المسبق ) بۆ ماوەی سێ مانگ کەلە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٦، کۆتایی دێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بۆ سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان و رای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو
بڵاوکراوەیە پێچەوانەی خاڵی ( ٨ ) ه، لە بڕیاری ژمارە (٥٦٩ ) ی ئەنجومەنی وەزیرانی
حکومەتی فیدراڵە کە ئاماژە بەوە دەدات وەرگرتنی رەسمی گومرگی لەو نوسینگە
گومرگیانە دەبێت کە کەل و پەل و کاڵاکانی لێوە هاوردە دەکرێت، وە هەروەها لەم
بڕیارەیان هیچ جۆرە هەماهەنگیەکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
دەشڵێت، هەموو
بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کەڕێکارەکان لە
گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان .