PM:07:09:09/03/2026
688 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆ ببێتەوە و کەسێک بۆ پۆستەکە دیاری بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی دیفاعی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش تائێستا بڕیارەکە بەو جۆرەیە
کە کۆبوونەوەکە لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەبچیت.
دەشڵێت، بابەتی
سەرەکی کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی کاندیدی سەرۆک و وەزیران و دانانی کاندیدێکی یەکلاکەرەوە
بۆ پۆستەکە و لە ئێستاشدا سودانی زۆرترین چاوی لەسەرە بۆ کاندیدکردنەوە.