نزیکەی دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کەسوکاری دیار نییە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "لە رۆژی ٢٥ـی مانگی رابردووەوە تەرمێک لە رەگەزی نێر دۆزراوەتەوە لە گەڕەکی سەرچنار و تا ئێستا نەزانراوە کێیە".
ئاماژە بەوەشکراوە،
ناوی ئەو کەسە نەزانراوە لەبەرئەوەی هیچ جۆرە پێناسێکی پێ نەبووە، رەنگی پێستی گەنم
رەنگە و رەنگی قژی سپی و رەشە (ماش و برنجی)یە، ەرەنگی چاوی قاوەییە و باڵای مام
ناوەندە و لاشەی کەمێک لاوازە (زەعیفە) تەمەنی نزیکەی ( ٤٥- ٥٠) ساڵێک دەبێت و
پانتۆڵێکی رەش و کراسێکی نیلی لەبەردایە.
پۆلیسی سلێمانی
داوا دەکات، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناو و ناونیشانی هەیە، با پەیوەندی بکات بەبنکەی
پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٨٤٣٧٧) یان ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتییەکە بەژمارە
تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٩٤٠١١).