سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی راگەیاند

PM:05:15:09/03/2026

980 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت و


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئازار، مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی دووی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ١ـی تەمموزی ٢٠٢٤، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



 













گەلەری