سەردێڕ:

عێراق بڕێكی زۆر پارەی بلۆككراوی سەردەمی بەعسی وەرگرتەوە

PM:05:08:09/03/2026

1052 جار خوێندراوەتەوە

عێراق بڕی زیاتر لە ١٢ ملیار دیناری پارەی بلۆک کراوەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی لە ئیتاڵیاوە بە دەستهێنایەوە


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، سندوقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەی زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار (نزیکەی ١٢.٥ ملیار دیناری عێراقی) لەو پارانەی کە لە بانکی یونیکردیت (UniCredit) لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بلۆک کرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارانە بەهۆی گرێبەستی وەزارەتەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئیتالییەکان، کە پێش ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجام درابوون بە دەستهاتبوون، لە بانکەکانی ئیتاڵیا دانرابوون.
ئاشكراشی كردووە، ئەم پارانە لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لەژێر رێکارە یاساییەكاندا بوون، دواجار حکومەتی عێراق توانی بە دەستی بهێنێتەوە.

دەشڵێت، پارەکە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئیتالیا و ڤاتیکان و بڕیاریشە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان رەوانەی ناوخۆی عێراق بکرێت.













گەلەری