سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: کەمبوونەوەی کارەبا کاتییە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاسایی دەبێتەوە

PM:04:32:09/03/2026

832 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە". دەشڵێت، "کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێکارەبایی نەبن".


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وتی، راستە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و بەڵام دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وتیشی، دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی جارێکیتر لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێکارەبایی نەبنەوە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پلانەکانی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سیستەمی سۆلار و هەروەها نۆژەنکردنەوەی سیستەمی کارۆئاوی بەپێی نوێترین تەکنەلۆژیا کرد، کە لە رێگەی هەردوو پلانەکەوە دەتوانین ئاستی بەرهەمهێنان کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکەینەوە.













گەلەری