سەردێڕ:

٤٠٠ خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە عەفرین

PM:03:55:09/03/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەكە دەڵێت، ٤٠٠ خێزانی عەفرین دوای هەشت ساڵ ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وتیشی، دوای گەیشتنی ئەم كاروانە هەوڵ دەدرێت لەماوەی سێ‌ رۆژدا تەواوی ئاوارەكان بگەڕێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، سیامەند خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەكە وتی، رۆژێكی مێژوییە بۆ گەلی كورد و دانیشتوانی شاری عەفرین کە دوای هەشت ساڵ لە ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بۆ خاكی خۆیان، ئەمەش بەرهەمی رێككەوتنی ٢٩ كانونی یەكەمی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی کاتی دیمەشقە.

وتیشی، ٥٠ پاسی گواستنەوە دابین كراوە و رێگاكانیش پارێزراوە بۆ زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانیان.

وتیشی، دوای گەیشتنی ئەم كاروانە هەوڵ دەدرێت لەماوەی سێ‌ رۆژدا تەواوی ئاوارەكان بگەڕێنەوە و دەشڵێت، كوردانی عەفرین جەژنی رەمەزان و جەژنی نەورۆز لە عەفرین دەكەن.













گەلەری