سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا

PM:03:20:09/03/2026

784 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست وتی، رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.

وتیشی، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ـە و ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا چوار هەزار و ١٠٠ـە و کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ٤٢ هەزار و ٣٣ـە

ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستایی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان ٤٠٠ هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە ٥٠٠ هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان ٢٤ ملیار دینارە زیاترە.














گەلەری