سەردێڕ:

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران؛ کاریگەری چیبووە لەسەر نرخی زێڕ و نەوت؟

PM:02:34:09/03/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، شڵەژانی لە بازاڕی سوتەمەنی و کانزاکانی جیهاندا دروستکرد، نرخی نەوت و گاز بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام زێڕ و زیو تا دێت نرخەکانیان کەمئەبێتەوە.


پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە نزیکەی ٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک ١١٥ دۆلاری تێپەڕاند، واتە بەراورد بە پێش شەڕەکە بەرمیلێک نزیکەی ٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

جیا لە نەوت، گازیش نرخی بەرزبووەتەوە بە تایبەت لە ئەوروپا، کە بەراورد بە پێش شەڕەکە لەسەدا ٥٠ بەرزبووەتەوە، بەگشتی لە ئیستادا نرخی گاڵۆنێک گاز بە نزیکەیی چوار دۆلار و نیو مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا پێش شەڕەکە گالیۆنێک گاز بە دوو دۆلار ٩٠ سەنت بووە.

بەڵام بە پێچەوانەی نرخی سوتەمەنی نرخی کانزاکان دابەزین، بە جۆرێک پێش شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج هەزار و ٢٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا بەڵام لە ئیستادا ئۆنسەیەکی بە نزیکەی پێنج هەزار و ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە لە ئێستادا نزیکەی ١٣٠ دۆلار دابەزیوە.

هەرچی زیویشە بەراورد بە پیش شەڕەکە دابەزیوە، ئێستادا لە بازارەکانی جیهاندا ئۆنسەیەک لە دەوروبەری ٨٣ دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا پێش شەڕەکە ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.













گەلەری