سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت

PM:01:05:09/03/2026

964 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسی گشتی و بوومەلەرزەزانی هەرێم وتی، بایەکی لەسەرخۆی دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، نزمترین پلەکانی گەرما بەهۆی بارستە هەوای ساردی سایبیری لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تاکو دوای نیوەرۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە بۆ سەرووی ٢٥ کم / ک پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: سفر پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی













گەلەری