PM:12:31:09/03/2026
904 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی غاز لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێدەکات و نرخەکەی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی غاز دەکرێت لە شاری سلێمانی و نرخی بتڵێک غازی ماڵان هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
وتیشی، بە چاودێری لیژنەکانی قائیمقامیەت و
لەڕێگەی بریکارەکانەوە لەناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت، چاودێری نرخەکەی دەکرێت.