PM:12:15:09/03/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە رۆژانە ٥٠٠ ڤیزای عومرە بدرێت بە هاوڵاتیانی عێراقی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم وتی، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق رەزامەندی سعودیەی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی ٥٠٠ ڤیزای رۆژانە بۆ هەموو عیراق تاوەکو کۆتایی هاتنی قەیرانە نالەبارەکانی ناوچەکە.
هاوکات، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و هێرشەکانی
ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، سعودیە پرۆسەی پێدانی ڤیزای بۆ زۆربەی وڵاتان راگرتبوو،
بەڵام بەم بڕیارە نوێیە دەرگای عومرە بۆ عێراقییەکان بە سنووردارکراوی دەکرێتەوە.