سەردێڕ:

سامانە سروشتییەکان لەبارەی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی سەرسەنگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:02:10:06/03/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئێچ کەی ئێن لە سەرسەنگ، بەرهەمهێنانی نەوت راگیرا.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەێندراوێکدا وتی، شەوی پێنجی ئەم مانگەى لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك. لەئەنجامدا زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە و بووەتە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت تیایدا.

دەشڵێت، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانە لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن، بۆیە داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین رێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.













گەلەری