سەردێڕ:

روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی نزمبوونەوەی بەهای دینار

PM:04:08:23/02/2026

1256 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کەمێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٤٥٠ دینار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش وتی، بە کشانەوەی مالیکی مەترسی لەسەر نزمبوونەوەی بەهای دینار نامێنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، کشانەوەی نوری مالیکی مەترسی لەسەر نزمبوونەوەی بەهای دینار ناهێڵێت.
ماوەیەکە بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی عێراق و مەترسییەکان لەسەر سەپاندنی سزا لەسەر بانکی ناوەندیی عێراق و چەند دامەزراوەیەکی تر، مەترسی لەسەر دابەزینی بەهای دینار دروستبووە.

هاوکات، لە ماوەی رابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤١ هەزار دینارەوە تاوەکو ١٥٧ هەزار دینار لە بازارەکانی دراوی هەرێم بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

 













گەلەری