سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

PM:01:11:21/02/2026

524 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی، بایەکی لەسەرخۆشی دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بوومەلەرزەزانی وتی، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی













گەلەری