PM:01:01:21/02/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
تائێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی موچە و داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
تەنها هەفتەیەک ماوە لەم مانگە و چاوگەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتەکە لە دوای دەوامی ئاساییش ماونەتەوە تاوەکو بتوانن پڕۆسەی پارەدارکردن و رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواو بکەن و بە زوویی دەستبکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
سەبارەت بە مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی
هەرێمیش وتی، ئەگەر هەرێم بیتوانیایە لە چەند رۆژیی رابردوودا تەرازووی
پێداچوونەوە و لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا لە سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرا.