سەردێڕ:

راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتیی لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە

PM:12:50:21/02/2026

536 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە ١٨ـی ئەم مانگەدا راپۆرتی کۆمسیۆنی ئاشتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، راپۆرتەکە لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە.


لە ٢١ـەمین کۆبوونەوەدا کە لە رۆژی ١٨ـی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو، ئەو دەقە هاوبەشەی لەسەر بنەمای بۆچوون و پێشنیازەکان ئامادەکرابوو، خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

راپۆرتی کۆمسیۆنەکە لە ٦٠ لاپەڕە پێكدێت و ناوەڕۆكەكەی باس لە چەند خاڵێکی گرنگ دەکات کە داوا دەکرێت یاساکانی جێبەجێکردنی سزا بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆیی ئەوروپا و دادگای دەستوریی باڵا پێداچونەوەیان بۆ بکرێت و پێشنیازکراوە دوای دڵنیابوونەوە لە دانانی چەک، یاسایەکی تایبەت و سەربەخۆ بۆ ئەم قۆناغە دەربکرێت.

هەروەها باس لەوەکراوە، تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی، یەکپارچەیی، دیموکراسی و برایەتی بەهێزتر دەبێت، بەمەش لە قۆناغی داهاتوودا، شەفافییەتی رێکخستنە کارگێڕی و یاساییەکان، گشتگیریی هەنگاوەکانی پێکەوەژیان و بەردەوامیی چاودێریی پەرلەمان، رۆڵی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.














گەلەری