سەردێڕ:

سبەینێ سەرجەم رێگاکان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە

PM:12:44:21/02/2026

476 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری حەسەکە چەند هەنگاوێکی بۆ بوژاندنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی و کارگێڕی لە پارێزگاکە راگەیاند، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسانکاریی کاروباری هاوڵاتیانە لە کەرتە جیاجیاکاندا و سبەینێ سەرجەم رێگاکان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٦، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لە راگەیەندراوێکدا وتی، دوای تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاتووچۆ، سبەینێ سەرجەم رێگاکانی بەرەو پارێزگای حەسەکە دەکرێنەوە.

وتیشی، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ شاندێکی تەکنیکی لە دیمەشقەوە دەگاتە حەسەکە.

دەشڵێت، دەستپێکردنەوەی گەشتە وشکانییەکانی نێوان حەسەکە و دیمەشق یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانی. بەمەش لە قۆناغی داهاتوو هەنگاوی کردەیی زیاتر دەبێت بۆ کاراکردنەوەی کەرتە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی پارێزگاکە.













گەلەری