PM:12:20:21/02/2026
516 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە بەهۆی پارەی کارەباوە داهاتی ناوخۆی هەرێم زیادیکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات.
پێشتر بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیان وت داهاتی ناوخۆ مانگانە ٣٥٠ ملیار دینارە، بەڵام چاوەرواندەکرێت داهاتەکە زیادیکردبێت، بەو پێیەی ماوەی دوو مانگە پارەی کارەبای پرۆژەی رووناکی لەسەر هاوڵاتیان زیاتر بووە، بەجۆرێک بەپێی روونکردنەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو مانگی رابردوو لەسەدا ٨٠ـی ماڵان ١٥٥ هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە و لەسەدا ٢٠ـشیان سەروو ١٦٠ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
هاوکات حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەماوەی هەفتەیەکدا ١٠٠ هەزار کەس
لەرێگەی ئەلیکترۆنیەوە پارەی کارەبایان داوە کە بە (ئی پسوڵە) ناسراوە، بەوەش
تەنها لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ١٥ ملیار دینار تەنها پارەی کارەبا
کۆکراوەتەوە.
بەڵام سەرباری ئەم زیادبوونە لە داهات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی ١٢٠
ملیارەکە دوادەخات، بەوەش ناردنی مووچەی هەرێم لە بەغداوە دوادەکەوێت.