سەردێڕ:

لە کەرکوک ئاگر لە بۆرییەکی غاز لە وێستگەی باجوان کەوتەوە

PM:12:11:21/02/2026

364 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە کەرکوک ئاگر لە بۆرییەکی غازی وێستگەی باجوان کەوتەوە، کۆمپانیاکەش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە.


بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە بۆرییەکی غاز لە وێستگەی باجوان کە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکوکەوە کەوتەوە.

کۆمپانیای نەوتی باکوریش دەڵێت، بە هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هیچ زینێکی گیانی نەبووە و لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چاکردنەوەی بۆرییەکەن.













گەلەری