سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ سێ کەس بوونە قوربانی

PM:07:02:20/02/2026

1844 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان وتی، لەسەر رێگای کەلار - دەربەدیخان نزیک گوندی ئاوەخێری، ئۆتۆمبێلێک بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

وتیشی، بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن، لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ و ١٩٨٩ و ٢٠١٤ـەن، سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کران لەناحیەی باوەنور.













گەلەری