PM:06:47:20/02/2026
1664 جار خوێندراوەتەوە
پارتی بەردەوامە لە رێگریەکانی لە کارکردنی ئێن ئاڕ تی لە سنوری هەولێر و دهۆک و تا ئێستاش نوسینگەکانی کەناڵەکە لەو دوو پارێزگایە داخراون، هاوکات پارتی هەڕەشەش لە پەیامنێران و کارمەندانی ئێن ئاڕ تی دەکات.
زیاتر لە دوو هەفتەیە پارتی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک داخستووە و هەرەشەش لە کە کارمەندانی کەناڵەکە دەکات کە نابێت هیچ کارێکی میدیایی لەو سنورە بکەن.
چواری ئەم
مانگە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە نوسینگەی
ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دەستی بەسەردا گیرا. بەڵام هەر ئەوکات وەزارەتی
رۆشنبیری رایگەیاند، ئاگایان لە بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئار تی نیە.
هاوکات
رێگریی و پێشێلکارییەکانی پارتی دژی ئێن ئاڕ تی کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی
لێکەوتەوە و جگە لەوەی بە سانسۆرکردنی کاری میدیایی و ئازادی رادەربرین باسیان
کرد، بە زڕاندنی ناوبانگی هەرێمی کوردستان لێکیان دایەوە.